"سەدام پێی وتم عافیە عەلێک"

دایە نەجیبە چیرۆکی شایەتحاڵی رۆژە سەختەکە

964+

ژووری هەواڵ

39 ساڵ پێش ئێستا ئەو رۆژەی ژەهر بەسەر بالیسان و شێخ وەسان داباری، شێرەژنێک مەرگ نەبووە میوانی تا رۆژێک لە رۆژان بچێتە بەردەم ئەو دیکتاتۆرە ببێتەوە کە زوڵمی لە کورد و خێزانەکەی کرد و کوڕەکەشی لێسەندەوە.

نەجیبە خدر، ئەو ژنەی چووە دادگا لە بەغدا و رووبەرووی سەدام حسێن بوویەوە و وەک دەڵێت، من تەنیا نوێنەری خۆم نەبووم، نوێنەری هەموو کورد بووم، ئەوەی بینیم پیاوێکی زەلیل بوو، ئەگەر رێیان بدایە دوو سێ نەعلم تێدەگرت، بەڵام حاکم رێگای نەدەدا زۆر قسەش بکەم، بە نمونە کاتێک ویستم باسی 91 بکەم یەکسەر پێی وتم باسی خۆت بکە.

دایە نەجیبە دەردومەینەتیەکانی تەواو نابێت، بەڵام دوای ئەوەی رووبەرووی جەلادەکەی بوویەوە و لە سێدارەش درا ئاهێک بە دڵیدا هاتووەتەوە، هەرچەندە هێشتا چیرۆکی ئەو رۆژە تاڵانەی لەبیرنەکردووە و بە گریانەوە باس لە لەدەستدانی کوڕەکەی و کەسوکاری دەکات.

سەعاتی سفر لەگۆڕەپانی ئاهەنگەکان؛ سەدام بۆچی لەوێ تەق...

سەعاتی سفر لەگۆڕەپانی ئاهەنگەکان؛ سەدام بۆچی لەوێ تەقەی دەکرد؟