شیلی کێتلۆسۆن، ئەو رۆژنامەنوسەى ئێوارەى 31.3.2026 لە بەغدا رفێندرا
رۆژنامەنووسە رفێندراوەکە ئازاد دەکرێت
رۆژنامەنووسە رفێندراوەکە ئازاد دەکرێت
964+
وریا فەتاح
کەتائیبی حیزبوڵڵا بڕیاری ئازادکردنی رۆژنامەنووسە ئەمریکییەکەی دا و داواشکراوە دەستبەجێش عێراق جێبهێڵێت.
شیلی کیتلسۆن کچە رۆژنامەنووسی ئەمەریکی رۆژی 31.03.2026 لە نزیک هۆتێل فەلەستین لە ناوەڕاستی بەغدا لەلایەن چەند چەکدارێکی جل رەشەوە رفێندرا.
بەپێى راگەیەندراوەکە، بڕیارى ئازادکردنى کچە رۆژنامەنوسەکە وەک “هەڵوێستێکی رێزلێنان” بۆ سەرۆکروەزیرانی عێراق وەسف کراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا مەرجێکی خێرا بۆ ئازادکردنەکەی دانراوە و ئاماژە بەوە کراوە کە دەبێت “دەستبەجێ و بەبێ دواکەوتن خاکی وڵات جێبهێڵێت”.