باڵەخانەی بانکی ناوەندی عێراق _ وێنە: CBI
راوێژكارێكی سودانی وا دەڵێت
عێراق بەرەو دەرکردنی دراوی دیجیتاڵی هەنگاو دەنێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشكرای كرد، عێراق بەرەو دەركردنی دراوێكی دیجیتاڵی هەنگاو دەنێت و دەڵێت، ئەم هەنگاو سوودی زۆری بۆ ئابووریی عێراق دەبێت.
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانییە و لە لێدوانیكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق دەڵێت، بانكی ناوەندیی عێراق بەرەو دەركردنی دراوی دیجیتاڵی هەنگاو دەبێت.
هەروەها دەڵێت، دەرکردنی دراوی دیجیتاڵی دەبێتە بازدانێکی گەورە لە سیستمی پارەدانی نیشتمانی و بەرزکردنەوەی ئاستی شەفافیەت.
هەروەها دەڵێت، دراوی دیجیتاڵی وەک بەدیلێکە بۆ دراوی کاغەز، بەڵام هەنگاو بە هەنگاو دەبێت”.
“ئەم هەنگاوە چەندین سوودی دەبێت، لەوانە کەمکردنەوەی بردنەدەرەوەی پارە، کەمکردنەوەی تێچووی چاپکردن، هەروەها سنووردارکردنی سووڕانەوەی دراوی کاغەز لە دەرەوەی سیستمی بانکی، هەروەها کەمکردنەوەی پێویستی بە چاپکردنی پارەی زۆر، کە ئەمەش تێچووی پەیوەست بە بەرهەمهێنان و دابەشکردنی کەمدەکاتەوە، ئەمە جگە لە بەرزکردنەوەی شەفافیەت و کۆنتڕۆڵکردنی رەوتی دارایی و رێگرتن لە سپیكردنەوەی پارە”، ئەمەش قسەكانی راوێژكارەكەی سودانییە.
لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژە بەوە دەكات، “گواستنەوە بۆ دراوی دیجیتاڵی پێویستی بە ژێرخانی تەکنیکی بەهێز هەیە، کە تۆڕەکانی ئینتەرنێتی متمانەپێکراو و پێشکەوتوو لەخۆدەگرێت، هەروەها سیستمی پێشکەوتووی ئاسایشی ئەلیکترۆنی بۆ پاراستنی داتا و مامەڵەکان، هەروەها بەرزکردنەوەی کولتوری قبوڵکردنی کۆمەڵایەتی دراوی دیجیتاڵی، دەستپێکردنی لە دەزگاکانی حکومەتەوە، لە رێگەی بەکارهێنانیان لە کارەکانی کۆکردنەوە و مامەڵە فەرمییەکان”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “دراوی دیجیتاڵی ئەرکە تەقلیدییەکانی وەک یەکەی حیسابی و پارەدان و پاشەکەوتکردن دەپارێزێت، لەگەڵ ئەگەری بەکارهێنانی لە رێگەی ئینتەرنێت و مۆبایلە زیرەکەکانەوە، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ پەرەپێدانی ژینگەیەکی دارایی سەقامگیرتر و کاراتر”.
لە دنیادا ژمارەیەكی زۆر دراوی ئەلیكترۆنی هەن و مامەڵەی بازرگانییان پێوەدەكرێت و نرخ و هاوتای دارایی خۆیان هەیە، لەوانە بیتكۆین، ئیسریۆم، تیزەر و دۆگكۆین و چەندانی دیكە.
نزیکەی 1.5 بلیۆن دۆلار ئیتریۆم دزرا و نرخەکەی هاڕەی کرد
بیتکۆین
هۆکار چییە؟
كێشەی كەمیی بەنزین لە كەركوک سەریهەڵداوە
بەغدا
ئایا 980 ملیار دینار لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ دزراوە؟
"كاڵا ههیه لە 100 هەزارەوە کراوەتە 30 هەزار"
ههولێریش زووتر دهستى به "بلاك فڕایدهى" كردووه و خەڵك بە لێشاو رووى تێکردووە
20 كەسی لەناو بوو
فڕۆكەیەكی سەربازیی توركیا كەوتە خوارەوە
"ویستیان لێم بدەن، رامکرد لە دەستیان"
لەسەر ئەوەى ئاڵاى کوردستانى بەرزکردبووەوە کەوتنە گیانى
کۆمیسیۆن دهڵێت؛ بێخهم بن
داتا و دەنگی دەنگدەرانى هەڵبژاردن بە سێ قۆناغ به سەلامەتی دهگوازرێنهوه
بۆ خوێندکارانى تازە وەرگیراو