کەشی حاجی ئۆمەران ساردترینە
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
ئەمڕۆ ساردترین ناوچە لە هەرێمی کوردستان، حاجی ئۆمەران بووە کە پلەی گەرمی دابەزیوە بۆ چوار پلەی ژێر سفر و تەنیا ئەمڕۆ نزیکەی نیو مەتر بەفری لێ باریوە.
بەپێی لێکدانەوەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆی بەفربارینی زۆری حاجی ئۆمەران بووە بەساردترین ناوچە لە هەرێم.
لە ئامێدیش بەفر پلەکانی گەرمای گەیاندووەتە دوو پلە ژێر سفر و لەدوای حاجی ئۆمەران دووەم ساردترین ناوچەیە.
ئەو ناوچانەشی کە ساردترین ناوچەی هەرێمن و پلەکانیان لەسەرووی سفری سیلیزییەوەیە، هەریەکە لە پیرمام و بارزانن.
رۆژی سێشەممە، مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەهۆی بەفربارینی زۆر داخرا و دوای رۆژێک لە داخستنی کرایەوە.