تەنیا لە پاسپۆرتى ئەفغانستان و سوریا باشترە

پاسپۆرتى عێراق سێیەم خراپترین پاسپۆرتى جیهانە

964+

وریا فەتاح

لیستى بەهێزترین و لاوازترین پاسپۆرتەکانى جیهان راگەیەنرا، ئیمارات بۆ ساڵى پێنجەم لەسەریەک یەکەمى لیستەکەیە و عێراقیش تەنيا پێش ئەفغانستان و سوریا کەوتوە و هەرسێکیشیان لە کۆتایی ریزبەندییەکەدان.

پێگەى “پاسپۆرت ئیندێکس”، لیستى بەهێزترین و لاوازترین پاسپۆرتى وڵاتانى جیهانى بڵاوکردەوە، بەپێى لیستەکە ئیماراتى عەرەبى، پاسپۆرتەکەى بەهێزترینە و هەڵگرى ئەم پاسپۆرتە دەتوانێت بەبێ ڤیزا سەردانى 133 وڵات بکات و تەنيا لە 19 وڵات پێویستیان بە وەرگرتنى ڤیزا دەبێت.

ئیمارات پێنجەم ساڵى لەسەریەکە، پاسپۆرتەکەى بەهێزترینى جیهانە

ئیسپانیا لە لیستەکەى پاسپۆرت ئیندێکس، ریزبەندى دووەم بەهێزترین پاسپۆرتى وڵاتانى جیهانى گرتووە، لە پلەى سێيەمیش هەریەک لە فەرەنسا و ئەڵمانیا و فینلندا و ئیتاڵیا و هۆڵەندا دەبیندرێن.

پاسپۆرتى عێراق لە لیستەکەى پاسپۆرت ئیندێکس، لە پلەکانى کۆتایى دەبینرێت و دەردەکەوێت تەنیا لە پاسپۆرتى سوریا و ئەفغانستان بەهێزترە.

پێگەکە ئاماژەى بۆ ئەوەکردووە، هەڵگرانى پاسپۆرتى عێراقى دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانى تەنیا 11 وڵات بکەن و لە 34 وڵاتیش لە کاتى گەیشتن ڤیزا وەردەگرن؛ بەڵام لە 158 وڵاتى جیهانەوە پێش سەردانکردن پێویست بە وەرگرتنى ڤیزا دەکات.

چوارەم ساڵى لەسەریەکە پاسپۆرتى عێراقى لە پلەى سێیەم خراپترین پاسپۆرتەکانى جیهاندایە، لەو چوار ساڵەشدا تەنیا لە پاسپۆرتى ئەفغانستان و سوریا باشتر بووە.

لیستى بەهێزترین و لاوازترین پاسپۆرتەکانى جیهان لە پێگەى پاسپۆرت ئیندێکس ببینە.

وەستانی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی بۆ پاسپۆرت پەیوەندی بە ب...

وەستانی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی بۆ پاسپۆرت پەیوەندی بە بەغداوە هەیە