"سێ گەریلا گیانیان لەدەستداوە"

لە گوهەرزێ شەڕەتەقە لە نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پە*کە*کە روویدا

964+

هێڤی دێوالی – دهۆک

لەسەر رێگای سەرەکیی گوندی گوهەرزێ شەڕ لە  نێوان گەریلاکانی پە*کە*کە و سوپای تورکیا روویدا، موختاری گوندەکەش دەڵێت، لەشەڕەکەـدا سێ گەریلا گیانیان لەدەستداوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی  21.2.2025 لە گوندی گوهەرزێ لە سنووری ناحیەی دێرەلوک شەڕەتەقە لەنێوان گەریلاکانی پە*کە*کە و سوپای تورکیا روویدا و بۆ ماوەیەک رێگای سەرەکیی گوندەکە داخرا، بەوهۆیەشەوە ترس و دڵەڕاوکێ لەناو دانیشتووانی گوندەکە دروستبووە.

ئەحمەد گوهەرزی موختاری گوندی گوهەرزێ بە 964ـی وت ،”بەردەوام شەڕەتەقە و بۆردومانی تورکیا لە دەورووبەری گوندەکەمان هەیە، بەڵام ئەمە بۆ یەکەمجارە لە سەر رێگای سەرەکیی گوندەکەمان، شەڕ بکەن”.

وتیشی ، “لە ئەنجامی شەڕەکەی ئەمڕۆ، سێ گەریلای پە*کە*کە گیانیان لەدەستداوە”.

گوندی گوهەرزێ دەکەوێتە ناحیەی دێرەلوک لە سنووری قەزای ئامێدی و نزیکەی 200 ماڵە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

"سوپای تورکیا سەدان داری بەرداری لە سنوری ئامێدی بڕیوەتەوە"

بەڕێوەبەرێک: حکومەتی هەرێم قەرەبووی شەڕی تورکیا و پەکە...

بەڕێوەبەرێک: حکومەتی هەرێم قەرەبووی شەڕی تورکیا و پەکەکەی ژمارد