خۆپێشاندانه‌كانی فه‌ره‌نسا
174 كه‌س بڕیاری زیندانیكردنیان بۆ ده‌رچوو
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زیری دادی فه‌ره‌نسا زانیاری نوێی له باره‌ی ده‌ستگیركراونی خۆپێشاندانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی خسته‌ڕوو، ئاشكرای كرد كه 174 كه‌س بڕیاری زیندانیكردنیان بۆ ده‌رچوو.
جیراڵد دارمانین، وەزیری دادی فەرەنسا رایگەیاند، 174 کەس لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو توندوتیژیانەی له خۆپیشاندانەکانی فەرەنسا به‌شداربوون، زیندانی کراون و 917 کەسی دیکەش رەوانەی دادگا کراون.
دارمانین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە سەردانێکیدا بۆ مارسیلیا رایگەیاند کە “دەسەڵاتدارانی فەرەنسا نزیکەی 2500 كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه، كە پەیوەندییان بەو توندوتیژی و تاڵانکارییەوە هەیە کە وڵاتەکەی گرتووەتەوە، هەروەها 917 کەسیان ره‌وانەی دادگاکان کردووە بۆ لێپێچینەوەیان”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “174 کەس زیندانی کراون، یان بە چاوەڕوانی لێکۆڵینەوە یان لە جێبەجێکردنی ئەو سزایانەی دادگان، کە لە دژیان دەرچووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “هەندێک لەوانەی کەوتوونەتە ژێر ئەو رێوشوێنانەوە هیچ پێشینەیەکی تاوانی پێشوەختەیان نییە”.
وتیشی، “دەسەڵاتی دادوەری بەردەوامە لە مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی ئەو کەسانەی کە تۆمەتبارن بە توندوتیژی و تاڵانکردن و هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکان و موڵک و ماڵی گشتی و تایبەت”.
وه‌زیری دادی فه‌ره‌نسا جەختیشیکردەوە “رێوشوێنە یاساییەکان بە توندی بەڕێوەدەچن، هاوکات رێز لە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری دەگیرێت”.
ئەم رێوشوێنانە لە دوای ناڕەزایەتییەکانی شەممەی رابردوو دێن، كه لە چەندین شاری فەرەنسا دژی بەرزبوونەوەی نرخی بژێوی ژیان به‌ڕێوه‌چوو، کە بووه هۆی توندوتیژی و تێکدان و تاڵان‌کردنی موڵک و ماڵی خەڵکەوە.