دیمەنێکی گشتی شاری سلێمانی- وینە: 964
سەر بە بانکی نێودەوڵەتین
شاندێک هاتووە یارمەتی کەرتی تایبەت بدات لە سلێمانی
964+
ئەحمەد مستەفا
رێکخراوی ھاوکاری دارایی نێودەوڵەتی (IFC) سەر بە بانکی نێودەوڵەتی، شاندێکیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانیان کرد و دەیانەوێت راوێژ و میکانیزمی دارایی بدۆزنەوە بۆیان.
بڕیار دراوە، لە داھاتوویەکی نزیکدا وۆرکشۆپێکی تایبەت لەو بارەیەوە رێکبخرێت.
وەبەرهێنانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا، کە وێنەیەکی بە 964 گەیشتووە، دەربارەی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ شاندەکە نوسیوویەتی، ئامانج لە سەردانەکە دانانی میکانیزمی کاری پێکەوەیی بوو، بۆ یارمەتیدانی کەرتی تایبەت و وەبەرھێنەرانی سلێمانی.
یارمەتییەکە، خۆی دەبینێتەوە لە کاری راوێژکاری و دانانی میکانیزمی دەستەبەرکردنی سەرچاوەی دارایی بۆ پرۆژەکان، وە یارمەتیدانی کۆمپانیاکان لە بەرزکردنەوەی ئاستی تایبەتمەندیی و کارامەیی.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی بەشداربووە و لەگەڵ رێکخراوی ھاوکاری دارایی نێودەوڵەتی (IFC) سەر بە بانکی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی دکتۆر فەواز، بەڕێوەبەری هەرێمی عێراق و سعودیە و لوبنان کۆبووەتەوە.
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە؛