بەپەلە
دژە تیرۆرى کوردستان:
بۆردوومان نەبووە؛”ئەو دەنگەى لە هەولێر بیسترا چالاکى ئەمنى بووە”
964+
دژە تیرۆرى کوردستان روونکردنەوەیەکى لەسەر دەنگە بەهێزەکەى هەولێر بڵاوکردەوە و دەڵێت: مەترسى نییە و چالاکى ئەمنی بووە.
ئێوارەى ئەمڕۆ، دەنگى تەقینەوەیەکى بەهێز لە هەولێر بیسترا و دواتر دووکەڵ بەرز بووەوە.
دژە تیرۆرى کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت: هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە دەنگی ئەو تەقینەوانەی کە ئەمڕۆ بیستران، مەشق و راهێنانی سەربازی و چالاکیی ئەمنی بووە و هیچ جێگەی مەترسی نین.