هەولێر

دوكاندارانی بازاڕی سیم داوای دواخستنی گواستنەوەی بازاڕەكە دەكەن

+964
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

ئەنجومەنی بازاڕی سیم لە هەولێر، خاوەن دوکانەکانی ئاگادار کردووەتەوە تا 1.3.2025 دوکانەکانیان بگوازنەوە بازاڕی سپی، خاوەنی بەشێک لە دوکانەکانی بازاڕی سیمیش داوا دەکەن لە دوای جەژن دوکانەکانیان بگوازنەوە، بۆ ئەمەش ئەمڕۆ گردبوونەوە.

گەرمیان کاوە، سەرۆکی ئەنجومەنی بازاڕی سیم بە 964ی، وت، بازاڕەکە لە 1.3.2025 ئامادە دەبێت بۆ دوکاندارەکان، وەک ئەنجومەنی بازاڕەکە خاوەن دوکانەکانیان ئاگادار کردووەتەوە”.

خاوەن دوکانێکی بازاڕەكە بە 964ی وت، ئەوان داوا دەكەن دوکانەکانیان نەگوازنەوە تا دوای جەژنی رەمەزان، بەهۆی نزیکبوونەوە لە جەژن و بازاڕەكە نوێیەكە جارێ خەڵك رووی تێناكەن..

بەڵام یەکێکیتر لە خاوەن دوکانەکان دەڵێت، بۆ ئەو واباشترە دوکانەکەی بگوازێتەوە بازاڕەكە نوێیەكە، بەڵام ئاگاداریش نەکراونەتەوە كەی بچنە ئەوێ، بۆیە نازانن بۆ وەرزی نوێ كەلوپەلی نوێ بهێنن، یان دوکانەکانیان بگوازنەوە.

بازاڕی سیم دەكەوێتە گەڕەكی كوردستان لە هەولێر و بڕیار دراوە تێکبدرێت، چونكە شوێنەكەی گونجاو نییە و كەوتووەتە ژێر تاوەرەكانی كارەبای نیشتمانی، لە بەرامبەردا بازاڕێكی دیكە بە ناوی بازاڕی سپی لەسەر شەقامی 120 و نزیك گەڕەكی شادی دروست كراوە و بە دوكاندارانی بازاڕی سیم دراوە، بەڵام هێشتا نەیانگواستووەتەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لەناو بازاڕی رانیە سیستمی ئاگرکوژێنەوەی جێگیر دانرا

لەناو بازاڕی رانیە سیستمی ئاگرکوژێنەوەی جێگیر دانرا