لە شەقامى 60 مەترى هەولێر

ئاگرەکە زیانى “1 ملیۆن دۆلار”ـى داوە


عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ، پێشەنگایەکى کەلوپەلى ناوماڵ لەسەر شەقامى 60 مەترى ئاگرى گرت، خاوەنەکەى دەڵێت: زیانى یەک ملیۆن دۆلارى لێداوم.

10 تیمى بەرگرى شارستانى لە شوێنەکەن و سەرقاڵى کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکەن، بەڵام تا کاتژمێر 2:10 خولەک ئاگرەکە هەر بەردەوامە.

عەبدولعەزیز خالند، پەیامنیرى 964 قسەى لەگەڵ خاوەنى پێشەنگاکە کردووە کە ئاگرەکە بەلایەنى کەمەوە، زیانى یەک ملیۆن دۆلارى لێداوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح