گەنجێکی کورد دوای ئازادبوونی هەوڵی خۆکوشتن دەدات
+964
هێرۆ مەولودی
محەمەد کومەیل زەندخانی، مێرمنداڵێکی کوردی تەمەن 16 ساڵ و خەڵکی پارێزگای ئیلامە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دوای ئازادبوونی هەوڵی خۆکوشتن دەدات و ئێستا لە چاودێری چردایە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم هەواڵەی بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردۆەتەوە، محەمەد کومەیل زەندخانی، لە چەند رۆژی رابردوودا دوای ئازادبوونی لە زیندان هەوڵی خۆکوشتنی داوە، بەڵام سەرکەتوو نەبووە ئێستا لە بەشی چاودێری چڕ دایە.
ریکخراوی هەنگاو، ئاماژەی بەوەشکردووە بە قسەی کەسوکاری ئەو گەنجە بێت، محەمەد دوای ئازادبوونی لە زیندان بارودۆخی دەروونی باش نەبووە و ئاسەواری ئەشکەنجە بەسەر جەستەی دیار بووە.
محەمەد کومەیل، بە قسەی رێکخراوی هەنگاو بێت لەسەر بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەی ئێران، دەستگیرکراوە.