"لەکاتی گەڕانەوەی لەسەرکار"

گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ لەکاتی مەلەکردن خنکا

+964

سیروان خورشید – خورماتوو

گەنجێکی تەمەن 21 ساڵی دانیشتووی گوندی شەهامە لە پارێزگای سەڵاحەدین، ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی گەڕانەوەی لە سەر کار چووەتە سەر رووباری ناوچەکە و بەهۆی نەشارەزایی لە مەلەوانیدا خنکاوە.

حوسێن ڕرەشید، ئەفسەر لە پۆلیسی سەڵاحەدین بە 964ـی وت؛ “گەنجەکە دانیشتووی گوندی (شەهامە)یە و ئێوارەی ئەمڕۆ دوای گەڕانەوەی لە سەر کار، بە مەبەستی مەلەکردن رووی لە رووباری گوندەکە کردووە، بەڵام بەهۆی نەشارەزایی لە مەلەوانیدا، خنکاوە.”

ئەو ئەفسەرە ئاماژەی بەوەش کرد، دەستبەجێ دوای رووداوەکە تیمەکانی مەلەوانی گەیشتوونەتە شوێنەکە و تاوەکو ئەم ساتە هەوڵەکان بۆ گەڕان و دۆزینەوەی تەرمی ئەو گەنجە بەردەوامییان هەیە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح