هۆکارەکان نادیارن
“موجتەبا” و ئیمارات و کوەیت و بەحرەین لە پرسەکەی خامنەیی دیارنەبوون
فەرهاد حەسەن
ئەمڕۆ کە پرسەی عەلی خامنەیی بوو زۆرێک لە سەرۆک و بەرپرسان و شاندی جیاوازی وڵاتان بەشدار بوون، بەڵام شاندی هەریەک لە وڵاتانی ئیمارات، کوەیت و بەحرەین دیار نەبوون و بەشدارییان نەکردک، لەکاتێکدا موجتەبا خامنەیی رێبەری ئێستا و کوڕی رێبەری کۆچکردووش لەپێشوازی میوانان دیانەبوو.
وەکو دیمەنەکان دەردەکەوتن، بەرپرسانی ئێرانی و شاندە بیانییەکان سڵاویان لە تەرمی رێبەرەکە کرد، دوای چوار مانگ لە كوشتنی لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کە شەڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەڵگیرساند، تەرمەکەی لە مزگەوتی گەورەی تاران دانراوە وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی مەراسیمی بەخاکسپاردنەکەی کە شەش رۆژ دەخایەنێت.
شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی سعودیە، جگە لە شاندەکانی قەتەر، میسر و عومان، بەشدارییان لە مەراسیمەكەدا کرد، نوێنەرانی حزبوڵا، بزوتنەوەی حەماس و بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی بەشداریش بوون. بەڵام هیچ نوێنەرێكی ئیمارات، بەحرەین و کوەیت بەشداریان نەكرد، بەڵام تاوەکو ئێستاش چ لەلای ئەو وڵاتانی چ لەلای ئێرانیش هۆکاری بەشداری نەکردنیان ئاشکرا نەکراوە.
دەسەڵاتدارانی ئێران ڕێوشوێنی ئەمنی و هاتوچۆی بەرفراوانیان لە پایتەخت گرتەبەر کە ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 10 ملیۆن کەسە، و بەپێی هەواڵنێری ئاژانسی فرانس پرێس، ئەمڕۆ هەینی کە پشوی فەرمییە، جوڵە لە شەقامەکاندا کەم بووە.
عەلی خامنەیی تەمەن 86 ساڵ لە رۆژی 28.2.2026 لە بۆردومانێکدا کوژرا، لەناو ئەو کۆمەڵە بینایە بوو کە کەوتبووە ناوەڕاستی تاران و شوێنی نیشتەجێبوونی بوو.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو ئاژانسە، چاوەڕوانییەک هەیە سەبارەت بە ئەگەری بەشداریکردنی موجتەبای کوڕی لە مەراسیمەکەدا، لەکاتێکدا ئەو لەوەتەی وەک جێنشینی باوکی هەڵبژێردراوە، تەنیا بەیاننامەی نوسراوی بڵاوكردوەتەوە بە ئاشکرا دەرنەکەوتوە.