لەم مانگە رێکەوتنەکەی پێشوویان کۆتایی دێت
عێراق و تورکیا لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی خۆیان و هەرێم رێکەوتن
فەرهاد حەسەن
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، کە هەردوو حکومەتی عێراق و تورکیا لە ئەنقەرە پرۆتۆکۆڵێکی کاتییان واژۆکردووە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆریی جەیهانەوەک دەڵێت “ئەم رێکەوتنە وەک چارەسەرێکی کاتی کاردەکات تاوەكو ئەوکاتەی لە ماوەی یەکساڵدا رێکەوتنێکی نوێی درێژخایەن جێگەی دەگرێتەوە”.
ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبوك نووسیویەتی، ئەمڕۆ لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، حکومەتەکانی عێراق و تورکیا گەیشتنە رێکەوتنێکی نوێ و پرۆتۆکۆڵێکی کاتییان بۆ دەستپێکردنەوە و دڵنیابوون لە بەردەوامی هەناردەی نەوت واژۆ کرد.
بەپێی رێکەوتنەکە، نەوتی عێراق بە نەوتی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانیشەوە، لە رێگەی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ جەیهان رەوانەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت.
ئاماژەی بەوەکردوە کە ئەم پرۆتۆکۆڵە وەک هەنگاوێکی کاتییە تاوەكو ئەوکاتەی رێککەوتنێکی نوێی درێژخایەن ئامادە دەکرێت، کە چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی یەک ساڵدا کارەکانی تەواو بکرێت.
پێشتر رێکەوتنێک لەنێوان ئەم دوو وڵات بۆ هەناردەی نەوت هەبوو کە بەITP ناسرابوو بۆماوەی 15 ساڵ بوو، بەڵام لە رێکەوتی 27.7.2026 کۆتایی دێت، ئەم پرۆتۆکۆڵە نوێیە ئێساش رێگەخۆشکەر دەبێت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و ئامادەکاری هەردوو وڵات بۆ قۆناغی داهاتوو.