لە رێگەی ئەوانەوە

ئی.پسوڵە: یەک ملیۆن مامەڵەی پارەدانی دیجیتاڵی ئەنجامدراوە

ئەحمەد مستەفا

لە پڕۆسەی پارەدانی دیجیتاڵی، وەک پڕۆژەی ئی پسوڵە رایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان بەرەوپێشچوونێکی گەورەی بەخۆوە بینیوە و تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن مامەڵەی پارەدان لە رێگەی سیستمی “ئی.پسوڵە”وە ئەنجام دراون.

ئەم سیستمە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەستی پێکردووە، رێگە بە هاوڵاتییان دەدات بە ئاسانی و بە شێوەیەکی مۆدێرن پارەی پسوڵەکانی کارەبا راستەوخۆ لە رێگەی پێنج بانک و چوار جزدانی دیجیتاڵییەوە بدەن.

هەموو بانکەکان، لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی فەرمییان پێ دراوە.

پڕۆگرامی “ئی.پسوڵە” وەک بەشێک لە پڕۆژەی پەرەپێدانی ژێرخانی داراییی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە راگەیەندرا.