لە پارێزگای سەڵاحەدین

شۆفێری بارهەڵگرێک توڕەبووە و شەش کەسی شێلاوە

964+
سیروان خورشید- خورماتوو

بەهۆی گرژی و ئاڵۆزی نێوان چەند شۆفێرێکەوە، شۆفێری بارهەڵگرێک توڕە دەبێت و شەش کەس دەشێلێت و چەند ئۆتۆمبێلێکیش ئیبادە دەکات.

درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ لەشەقامی کارگەکانی قەزای سامەڕای سەر بەپارێزگای سەڵاحەدین، بەهۆی دروستبوونی گرژی و شەڕی نێوان چەند شۆفێرێکەوە، شۆفێری بارهەڵگرێک توڕە دەبێت و لە داخا دەکەوێتە گیانی ئەو خەڵکە و شەش کەس دەشێلێت.

عەمید موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی سەڵاحەدین بە964ـی وت،” سەرەتا چەند کەسێک بووەتە دەمەقاڵیان لەگەڵ شۆفێری بارهەڵگرەکە و پاشان خەڵکی دیکەش دەستێوەردانیان کردووه و لەشۆفێری بارهەڵگرەکەیان داوە.

وتیشی، لەکاردانەوەی ئەو گرژیە شۆفێری بارهەڵگرەکەش بەشێوەیەکی هەڕەمەکی کەوتوەتە نێو شەقامەکە و شەش کەسی شێلاوەو زیانی مادیش بەر چەند ئۆتۆمبێلێک کەوتووەو دواتر هێزەئەمنیەکان شۆفێرەکەیان دەستگیرکردوە و لێکوڵینەوە لەرداوەکە دەستیپێکردووه.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح