سەروو 72 دۆلارە

نرخی نەوت جارێکی دیکە بەرزبووەوە

شۆڕش قادری

دوای دابەزینی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا، جارێکی دیکە رووی لە بەرزبوونەوە کردەوە و ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک لەسەروو 72 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 4.7.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 72 دۆلار و 12 سەنت دیاریکراوە و نرخەکەی بەراورد بەچەند رۆژی رابردوو بەڕێژەی 0.45٪ بەرزبووەتەوە.

هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 68 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 0.13٪ بەرزبووەتەوە.

ئەم بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەیانهەوێ بەمزووانە کۆببنەوە و گفتۆگۆکانی تاران و واشنتنیش بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی بەردەوامە.