پاسەوانی نەخۆشخانەی هێتوت لە کارەکەیان لادەدرێن

964+

هێڤی دێوالی – دهۆک

ماوەی پێنج ساڵە 10 کریکار لە نەخۆشخانەی هیتۆت لە سنووری قەزای ئامێدی کار دەکەن و ئێستا بە بڕیارێکی نەخۆشخانەکە ئەو کەسانە لا دەدرێن و کەسانی دیکە لە شوێنەکانیان دادەنرێن، تەندروستی ئاکریش دەڵێت، ئەوانە لە بنەڕەتەوە دانەمەزراون و کارمەندی کۆمپانیا بوون و رۆژانە موچەکانیان لە کۆمپانیاوە بۆ دابینکراوە.

ئەو کارمەندانە خەڵکی کۆمەڵگەی هیتۆتن، و نزیکەی پێنج ساڵە و لە کاتی دروستکردنی نەخۆشخانەکەوە وەکو پاسەوان کاریان کردووە، و لە وەزارەتی ناوخۆوە رێگەپێدانیان بۆ کراوە.

مێهڤان هێتوتی، یەکێکە لە پاسەوانەکانی نەخۆشخانەی هێتوت بە 964ـی وت، نزیکەی سێ مانگە  لە وەزارەتی ناوخۆوە کتابێک بۆ بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک هاتووە، کە دەڵێت، پاسەوانەکان هەندێکیان تەمەنیان گەورەیە و هەندێکی دیکەیان باڵایان گونجاو نییە، دەبێت لەسەر کار لاببرێن.

وتیشی، پێشتر وەزارەتی ناوخۆ رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی ئێمە دابوو و پێیان راگەیاندبووین کە ئێمە لەسەر کاری خۆمان بەردەوام دەبین، ئێستا دووبارە بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک نوسراوێکمان ناردووە بۆ وەزارەتی چاوەڕێی وەڵامێکین لە وەزارەتەکە وە.

مەسعود بۆتی، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی قەزای ئامێدی بە 964ـی راگەیاند،  ئەو کارمەندانە کرێکاری رۆژانە بوون، کە پێکهاتوون لە پاسەوان، خزمەتکار و کارەباچی، مانگانە مووچەیان لە کۆمپانیا وەردەگرت و هیچ بەڵێنێکییان پێنەدراوە بۆ هەمیشەی کار بکەن.

باسی لەوەشکرد، چەند مانگێک لەمەوبەر لە رێگەی لینکێکەوە لینکێکەوە چەند هەلی کارێکمان بۆ نەخۆشخانەکە راگەیاند بەهۆی ئەوەی پێویستمان بە  “پاسەوان، پزیشک، پەرستار، خزمەتکار، شوفێری ئەمبۆلانس و چێشتلێنەر بوو، چەند کەسێکیشمان وەرگرتووە و دادەمەزرێن و بەشێوەی رۆژانە کار دەکەن و موچەکەیان بۆ ئەژمار دەکرێت.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

کرێکارانى باخچە و نەخۆشخانەکانى راپەڕین گردبوونەوە

کرێکارانى باخچە و نەخۆشخانەکانى راپەڕین گردبوونەوە