ناوبازاڕی هەولێر نزیک قەڵا _ وێنە: 964
هەڵمەتی پاككردنەوەشی لەگەڵ بوو
ناو بازاڕی هەولێر و پردی سەیداوە رێكخرانەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، بۆ دوورکەوتنەوە لە کەوتنەوەی ئاگر و رووداوی نەخوازراو، پاككردنەوەی شوێنە گشتییەكان، چەند بازاڕێكی ناو شاری هەولێر رێكخرانەوە و هەڵمەتی پاككردنەوەش ئەنجامدرا.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر شەوی رابردوو بڵاویكردەوە، لەلایەن تیمەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی یەک بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی دەستکرا به هەڵمەتێکی فراوانی رێکخستنەوەی بازاڕی پردی سەیداوە و لادانی پەردە و کەلوپەل و شتومەکی کۆنە، ئەوەش بە ئامانجی پاراستنی سەروماڵی کاسبکارانی بازاڕەکە و جوانترکردنی سیمای شار و کەمکردنەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ، هەروەها خۆپارێزی لە كەوتنەوەی ئاگر.
سەرچاوەكە هەروەها دەڵێت، لە لایەكی دیكە تیمەكانیان لە شارەوانییەكانی یەک و پێنج و شەش، بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی، هەڵمەتی رێکخستنەوەی بازاڕی گەورەی سەنتەری شار و بازاڕی ئیسکان، هەروەها شەقامی سەرەکیی کەرکوک نزیک مەفرەقی دارەتوو، هەردوو دیوی شەقامی 100 مەتری نزیک ترافیکی مەخمور تا نەخۆشخانەی رۆژئاوای ئەنجام دا، كە بەشێكی كارەكان پاككردنەوە و لادانی چەندین زێدەڕۆیی بوو لەسەر موڵکی گشتی.
زوو زوو هەڵمەتەكانی رێكخستنەوە و پاككردنەوەی بازاڕەكان و ناوچە پیشەسازییەكان و شەقامە گشتییەكان ئەنجامدەدات.
شارەوانیی هەولێر: ماددەی قەدەغەكراو بۆ شۆشتەكان بەكار مەهێنن
شارەوانی هەولێر
ناحیەی شەمامک
رێگەی چوار گوند بەهۆی ئاوی بارانەوە تێکچووە
تیمەکان سوودیان لە چۆڵی و پشووی کاسبکاران وەرگرت
عەلوەی هەولێر شۆردرا و پاککرایەوە
شەقامەکان فراوان دەکرێن و رەمپەی بەردەم دوکانەکان لادران
رێگری لە زێدەڕۆییەکانی پیشەسازی باکوور دەکرێت
سایدێک تەواوکراوە