گرافیک : 964+
ATMـى لێ نییه
لە ناحیەی قەسرۆک نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو موچەی هەژماری من دابەش دەکات
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ناحیه‌ى قەسرۆکى سه‌ر به قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش نووسینگه‌یه‌كى ئاڵوگۆڕى دراو ده‌ستنیشان كراوه بۆ ئه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران سه‌ردانى بكه‌ن و موچه‌كانیانى لێوه‌ربگرن، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه تاوه‌كو ئێستا ئامێرى ATM له‌و ناحیه‌یه دانه‌ندراوه.
كه‌مال شه‌ڕه‌فانى، خاوه‌نى نوسینگه‌ى داڤین له‌و ناحیه‌یه‌ی به 964ـى وت، له‌م مانگه‌وه ده‌ستیان به پێدانى موچه به فه‌رمانبه‌رانى سنووره‌كه‌یان كردووه.
وتیشی “هه‌ڵگرانى هه‌ردوو كارتى بانكى جیهان و RTـى بانك ده‌توانن له نووسینگه‌كه‌یان موچه‌كانیان وه‌ربگرن”.
به‌قسه‌ى شه‌ڕه‌فانى، پێشتر چه‌ند جارێك داوا له حكومه‌ت كراوه ATM له ناحیه‌كه‌یان دابندرێت به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا دانه‌ندراوه و ده‌شڵێت “نزیكه‌ى هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له ناحیه‌كه‌مان هه‌یه و ئێستا لاى من موچه‌یان پێده‌درێت”.