هەواڵەکان
وریا حەمەکەریم ماڵئاوایی کرد و باران چووە ناو خێمەی مانگرتووانەوە
ژووری هەواڵ
وریا حەمەکەریم، پەیامنێر و پێشکەشکارە زمان شیرین و قسەخۆشەکەی هەڵەبجە، کە بەم دواییانە بەرنامەی گەڕیدەی هەبوو لە کەناڵی NRT، وە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگەڕا، بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە نزیک گوندی دەمرکان و لەسەر رێگەی عەربەت بۆ سلێمانی گیانی لەدەستدا.
ئاوی باراناو، گەیشتە ژێر خێمەی مانگرتووان لە سلێمانی کە بە ئەمڕۆوە 10 رۆژە لە بەردەم نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان مانیان لە خواردن گرتووە، ئەوان لە نزیک گۆیژە دەمێننەوە ئەو ناوچەیەش تێکەڵەیەکی بەردەوام لە بەفر و بارانی لێ دەبارێ.
بههۆى خانەنشین بوونی قایمقامی قەرەداغ رەئوف کەمال، ژنێک بۆ جاری دووەم دەبێتەوە بە قایمقامی قەرەداغ، کە ئەویش شیرین مهحمودە، ئەو یهكهم قایمقامى قهزاى قهرهداغ بووه کە لە ساڵانى 2007 تاوهكو 2010 ئهو پۆستهى بهڕێوهبردووه.
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، چەند ناوچەیەکی سنووری قەزای ماوەتیان بۆردومان کرد، نازانرێت زەرەرو زیانەکان چین تا ئێستا، کامەران مەلا عوسمان، رێکخەرى تیمى کوردستانى رێکخراوى CPTـى ئەمریکى بە 964ـی وت، لەلایەن فڕۆکەی جەنگییەوە کاتژمێر 10:47 دەقەی ئەم بەیانییە سنووری قەزای ماوەت بۆردومان کراوە.