سلێمانى

تابلۆی باخچەی قادری حاجی عەلی شکێندرا

دیلان محەمەد- سلێمانى

دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ، کەسێک کە دەوترێت دەمووچاوى پێچاوە، بەدارێک وێنەى سەر تابلۆى باخچەى قادرى حاجى عەلى شکاندووە.

باخچەکە دەکەوێتە دەروازەى گەڕەکى چوارچرا لە سەر شەقامى 60 مەترى سلێمانى و بەناوى قادرى حاجى عەلى ناونراوە کە کەسایەتییەکى سیاسى شارەکە بووە.

بەپێى وتەى شایەدحاڵێک کە وێنەى شکاندنى تابلۆکەى بۆ 964 ناردووە، کەسەکە دەموچاوى پێچاوە و بەدار وێنەى قادرى حاجى عەلى لەسەر تابلۆى باخچەکە شکاندووە و دواتر شوێنەکەى جێهێشتووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح