نۆ کۆمێنت
“هونەری کوردی خەریکە رەشەبا دەیبات”
964+
رێبین جەمال میوانی ئەمجارەی نۆ کۆمێنتە و نازانێت سەیری کاملایە بکات، هەناسەیەکی کلارنێتەکەشی بە هەموو دونیا نادات و لە هونەری کوردیش دڵی رەنجاوە.
بێ ئەملاولا پرسیاریان دەربارەی شکانی پەراسویەکی لێکرد بەهۆی کلیپێکی تایبەت بە زەردەشتیەکانەوە، رێبین جەمال پرسیارەکەی پشت راست کردەوە وتی، وەرگەڕاین و کاتێک پشکنینم بۆ کرا و وتیان پەراسوویەک شکاوە، وتم جا قەیچێکە.
رێبین جەمال باسی لەوەشکرد هێشتا عاشقی و هونەری جارانە و بەیەکجاریش وازی لە لایڤ موزیک هێناوە، چونکە ئەو کەسانەی بە دڵ گوێیان لێ گرتووە لەناو لایڤەکانی نەبوون.