تیمەکانی بەتالیۆنی ژینگەپارێز

لە بارزان گۆلە ئاوی ئاژەڵە کێویەکانیان خاوێنکردەوە

فەرهاد حەسەن

بەتالیۆنی ژینگەپارێزی بارزان، ڤیدیۆیەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە رێگەی تیمەکانیانەوە دەستیان بە شووشتن و خاوێنکردنەوەی گۆلەکانی ئاوی خواردنەوە بۆ گیانەوەرە کێویەکان کردووە.

ساڵانە تیمەکانیان ئەو کارە دووبارە دەکەنەوە و لە سنوورەکەشیان دەیان گۆل و گۆم و حەوز بۆ ئەم مەبەستە لەلایەن هاوڵاتیان و تیمەکانیانەوە دروستکراون.

بەتالیۆنەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوەی دەیکەن بۆ دابینکردنی ئاوێکی سازگار و خاوێن بۆ گیانەوەرە کێویەکان و لە هەڵمەتەکەشیاندا کۆمەڵێک کانی و سەرچاوەی ئاویان شووشت و خاوێنکردەوە.