ساڵانە 20 ملیۆن کەس سەردانی دەکەن

بازارێکی خواردنی سەرشەقام لە لەندەن تەمەنی 1000 ساڵە

بڵند عەلی – لەندەن

بۆرۆ مارکێت لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بوووەتە گەورەترین بانکی خواردنە جیهانییەکان زیاتر لە 100 چێشتخانە، باڕ و کافێ هەن کە فرەچەشنیی کەلتووریی تێیدا بەدی دەکرێت.

ئەم بازاڕە بووەتە ناوەندێکی جیهانیی خواردن و بەرهەمی زۆربەی نەتەوەکانی تێدا کۆبووەتەوە، سالانە گەشتیارێکی زۆر کە دەگاتە 15 بۆ 20 ملیۆن کەس سەردانی دەکەن.

ئەم بازاڕە ناوازە کۆنە لە ژێر پردێکدایە و هەر خواردنگەیەک دەگری سەرەی دووروودرێژ گیراوە بۆ ئەوەی بەریان کەوێت و خواردنە دەریایی و جۆراو جۆرەکان تاقیبکەنەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی