"کەپرم بەقەرز داوە"
گرانی بەنزین سەیرانگاکانی راپەڕینی چۆڵ کردووە
964+
فەرمان مەلاحەسەن – راپەڕین
بەهۆی گرانی بەنزین و دواکەوتنی موچه، ناوچە گەشتیارییەکانی دەڤەری راپەڕین چۆڵەوانیان پێوە دیارە و گەشتیارێکی کەمتر دەچنە سەیرانگاکان.
ئازاد رەسوڵ خاوەنی کەپری گەشتیارییە و قسەی بۆ مایکی 964 کردووە، ئەو دەڵێت، “گەشتیار زۆر کەمیکردووە بەهۆی گرانی سوتەمەنی و نەبونی موچەوە، جاران کە رۆژانە 15 کەپرمان دەگیرا، ئێستا تەنیا شەش بۆ حەوت کەپرمان بەکرێ دەگیرێ،”.
“ئەمڕۆ خەڵک هەبووە هاتووە بۆ سەیران و پارەی پێ نەبووە، بۆیە بەقەرز کەپرم داوەتێ”، ئازاد رەسوڵ وادەڵێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ رەچاوکردنی دۆخی دارایی هاوڵاتیان، ئەوان نرخی کەپرەکانیانی گران نەکردووە و هەروەک پێشتر دەیاندەن بەکرێ.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری