پێشانگەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەکرێتەوە
زیاتر لە هەزار كۆمپانیا بەشدارن
ئەمڕۆ پێشانگەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەکرێتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
48مین پێشانگەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەكرێتەوە و زیاتر لە هەزار كۆمپانیا تێیدا بەشدارن.
وەزیری بازرگانیی عێراق ئەسیر داود ئەلغەریری بە میدیا عێراقییەكانی راگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 1.2.2025 ، 48ـەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی بەغدا بە بەشداریی زیاتر لە هەزار كۆمپانیا لە 20 وڵاتەوە دەكرێتەوە.
وتیشی، پێشانگەكە تا حەوتی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و خولی ئەمجارەش بە هەمەچەشنی و قەبارەی بەشداریکردنی كۆمپانیاكان لە خولەكانی پێشوو جیادەكرێتەوە، پێشانگەكەش لە ژێر دروشمی “وەبەرهێنان، گەشەپێدان، خۆشگوزەرانی” دەكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەش دا، لە پێشانگەكەدا هەوڵی راكێشانی وەبەرهێنەرانی بیانی دەدرێت و چەندین چالاكی ئابووری، هونەری و رۆشنبیرییش پێشكەش دەكرێن.