لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە کەلار چوار کەس برینداربوون - وێنە: هاتوچۆی گەرمیان
لەناو کەلار
جێب واز و لانسەرێک پێکیاندادا؛ چوار کەس برینداربوون
شۆڕش قادری
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەناو قەزای کەلار و لە نزیک نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب، چوار کەس برینداربوون.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، “ئەمشەو هەینی 31.1.2025 لەناو شاری کەلار لە نزیک نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب، دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی جێب واز و متسیوبۆشی لانسەر پێکیانداداوە”.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێر و سێ سەرنشینی جێب وازەکە برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراون.
هاتوچۆی گەرمیان راشیگەیاندووە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە، تیمەکانیان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا و لەماوەی ئەم مانگەدا، لە سنووری گەرمیان چوار کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە و 15 کەسی دیکەش برینداربوون.