"گرفتی تەکنیکی هەیە"
وەزارەتی کارەبا: لە هەندێک گەڕەک و ناوچە کارەبا کەمدەبێتەوە
+964
شانیا بێستون
ئەمڕۆ شەممە 6-6-2026، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا هۆشداری دەدات بە هاوڵاتیان، بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی و چاککردنەوە لە چەند یەکەیەکی وێستگە غازییەکانی کارەبا، کاتەکانی پێدانی کارەبا لە چەند ناوچەیەک کەمیکردووە و هەوڵی چارەسەرکردنی دەدرێت.
بەهۆی گرفتە تەکنیکی و چاککردنەوەی وێستە غازییەکان، بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا کەمیکردووە، ئەمەش بووەتە هۆی گۆڕانکاری و بچڕانی کارەبا لە چەند گەڕەک و ناوچەیەک بۆ ماوەیەکی کەم.
سەبارەت بە چاککردنەوەی گرفتەکە و ئاسایی بوونەوەی دۆخی کاتەکانی پێدانی کارەبا، وەزارەتەکە بە هاوڵاتیان رادەگەیەنێت، تیمەکانی وەزارەتی کارەبا بە هەماهەنگی تیمەکانی وێستگە غازییەکان لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە، بۆ ئەوەی پێدانی کارەبا بە هاوبەشانی ئاسای ببێتەوە.