دیمەنێکی پێشووی کاتی دروێنەکردنی برنج لە ئاکرێ... وێنە؛ 964+
"پشت به ئاوه‌ى بير ده‌به‌ستن"
كه‌مبارانییه‌كه‌ى ئه‌مساڵ برنجی ئاكرێ له چاندن ناخات
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى ئاكرێ ده‌ڵێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى برنج له قه‌زاكه‌یان زۆر به كه‌مى پشت به ئاوى باران ده‌به‌ستێت، بۆیه بۆ ئه‌مساڵیش ئه‌م كه‌م بارانییه هیچ كێشه‌و گرفتێك بۆ چاندنى دروست ناكات.
فازڵ مسته‌فا ئاكره‌یی، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى ئاكرێ به 964ـى راگه‌یاند، سه‌رچاوه‌ى ئاودان و به‌رهه‌مهێنانى برنج له قه‌زاكه‌یان ئاوى بیره‌كانه بۆیه كه‌مى بارانبارینى ساڵانه هیچ كاریگه‌رییه‌كى خراپ له‌سه‌ر چاندن و به‌رهه‌مهێنانى ناكات.
وتیشی “به‌شێكی ئه‌و جوتیارانه‌ى كه برنج له لێوارى رووباره‌كان ده‌چێنن و پشت به ئاوى رووباره‌كان ده‌به‌ستن له‌به‌رهه‌مهێناندا وه‌ك ئه‌و برنجه نابێت كه سه‌رچاوه‌كانیان ئاوى بیره”.
به‌پێی ئامارێك كه پێشتر كشتو‌كاڵى ئاكرێ به 964ـى داوه، له‌سنوورى ئه‌م قه‌زایه‌دا زیاتر له هه‌زار و 700 بیری ئیرتیوازى هه‌یه، كه جوتیاران بۆ كشتوكاڵكردن به‌كاریان ده‌هێنن و قووڵى به‌شێكیشیان ده‌گاته نزیكه‌ى 150 مه‌تر.
باسی له به‌شێكی ئه‌و جوتیارانه‌ش كرد كه پشت به ئاوى پۆنده رملییه‌كان ده‌به‌ستن ئه‌وان به‌هۆى كه‌مبارانییه‌وه تووشی گرفتى ئاودان ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێ “ئه‌وانه‌ى پشت به ئاوى رووبار یان به ئاوى پۆنده‌كان ده‌به‌ستن كه‌مترین ژماره‌ى ئه‌و جوتیارانه‌ن كه ساڵانه له ئاكرێ برنج به‌رهه‌م ده‌هێنن”.
به‌پێی ئامارى كشتو‌كاڵى دهۆك ساڵى پار لە سنووری پارێزگاكه زیاتر لە 20 هەزار دۆنم بە برنج چێنرابوو، بەرهەمەکەشیان زیاتر له 20 هەزار تۆن بووه، له‌ناو ئه‌م ژماره‌یه‌شدا، رووبه‌ڕى 12 هەزار و 500 دۆنم له‌ئاكرێ و لە هەرسێ قەزاکانی دهۆک، بەردەڕەش و ئامێدی نزیکەی حەوت هەزار 500 دۆنم بە برنج چێنرابوو.