پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی ساڵی رابردوو. وێنە: وەزارەتی سامانە سروشتیەکان.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان
ئەمشەو کاروانێکی نەوتی سپی ماڵان لە عێراقەوە دەگات
ژووری هەواڵ
ئەمشە و کاروانێکی نەوتی سپی لەلایەن وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵەوە دەگاتە پارێزگای دهۆک و لە ناوجە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێـ بڵاویکردەوە، یەکەم کاروانی تەنکەرەکانی نەوتی سپی بارکراوە بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و هەر ئەمشەو یەکەم کاروانی نەوتی سپی دەگاتە کۆگاکانی پارێزگای دهۆک و لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی دهۆک لە ناوچە شاخاوییەکانی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکراوە، بۆ بەشە نەوتی هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانیش، رەزامەندی دراوە و دەست بە بارکردن دەکرێت و لەگەڵ گەیشتنی بەکۆگاکان، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.