سبەی کەمێک لە سەرماکەی دەشکێنێت

بەفر و بارانباین کۆتاییهات و ئاسمان ساماڵ دەبێتەوە

964+

شۆڕش قادری

ئەم دوو رۆژە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و سبەی پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە 21.1.2025  ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت و پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

بۆ سبەی چوارشەممەش، ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵەهەور و نیمچە هەور دەگۆڕێت و پلەی گەرما یەک بو دوو پلە بەرزدەبێتەوە و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 9 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 7 پلەی سیلیزی

دهۆک: 10 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 13 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 10 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 9 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 3- پلەی سیلیزی

سۆران: 3 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 16 پلەی سیلیزی

بەفر و بارانبارین دەستیپێکرد؛ شەختە و سەهۆڵبەندانیش د...

بەفر و بارانبارین دەستیپێکرد؛ شەختە و سەهۆڵبەندانیش دەستپێدەکات

کەشناسیی هەرێم: سبەینێش هەور و بارانە

کەشناسیی هەرێم: سبەینێش هەور و بارانە