خۆتان بۆ شەو حازر بکەن و ماڵەکانتان گەرم بکەن

بەفر و بارانبارین دەستیپێکرد؛ شەختە و سەهۆڵبەندانیش دەستپێدەکات

964+

شۆڕش قادری

بەفر و بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەستیپێکرد، ئێستا کەشەکە بەدڵی هەمووانە بەڵام لە شەودا سەهۆڵبەندان و شەختە دروست دەبێت، بۆیە خۆتان حازر بکەن و ئەمشەو سەرماتان نەبێ، ئەستەمە ئیدی ئەم زستانە سەرماتان بێ.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە زۆربەی ناوچەکانیش باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و لە ناوچە سنوورییەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی هەرێم رێژەکەی زیاتر دەبێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ کاریگەری ئەم شەپۆلە کەم دەبێتەوە و لە درەنگانی شەودا کۆتایی دێت و ئاسمان ساماڵ دەبێتەوە، لە زۆربەی ناوچەکان پلەی گەرما نزیکەی حەوت پلە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش هەشت بۆ 10 پلە نزم دەبێتەوە و دەچێتە ژێر سفر پلەی سیلیزی.

بۆ سبەی سێشەممەش، ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت و لەکاتەکانی بەیانیدا شەختە دروست دەبێت بەتایبەتیش لە ناوچە بەرزەکان، بەڵام دواتر کەشەکە تاڕادەیەک ئاسایی دەبێتەوە و پلەی گەرما نزیکەی شەش پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 9 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 3 پلەی سیلیزی

دهۆک: 9 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 10 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 10 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 4 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 3- پلەی سیلیزی

سۆران: 4 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 10 پلەی سیلیزی

ئەمڕۆش بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت

ئەمڕۆش بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت

کەشناسیی عێراق: پلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلە دادەبەزن

کەشناسیی عێراق: پلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلە دادەبەزن