بارانبارین
کەشى ئەمڕۆ و سبەى
بارانى بەلێزمە و بەفربارین بەردەوامە؛ سبەی شەپۆلەکە لاواز دەبێت
964+
وریا فەتاخ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە بەردەوامیی بارانبارینی لێزمە و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 22-3-2026:
کەش: ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و بارانبارین لە تەواوی ناوچەکان بەردەوام دەبێت.
بارانی لێزمە: لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک، هەروەها ئیدارەکانی (راپەڕین، زاخۆ و سۆران) بارانی مامناوەند و لێزمە دەبارێت.
هەورە تریشقە و بەفر: هاوکات لەگەڵ بارانەکە هەورە تریشقە دەبێت و لە ناوچە سنوورییەکان ئەگەری بەفربارین هەیە.
پلەکانی گەرما: (2 بۆ 3) پلە نزم دەبنەوە.
سبەی دووشەممە 23-3-2026:
کەش: کاریگەری شەپۆلەکە تا رادەیەک لاواز دەبێت، ئاسمان لە نێوان هەوری تەواو و نیمچە هەوردا دەبێت.
باران: لە سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری کەمێک باران هەیە، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان نمە بارانی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت.
پلەکانی گەرما: کەمێک روو لە بەرزی دەکەنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی دووشەممە:
هەولێر: 16 پلە
سلێمانی: 15 پلە
دهۆک: 15 پلە
هەڵەبجە: 16 پلە
کەرکوک: (ئاماژە پێنەدراوە بەڵام گەرمیان 22 پلەیە)
زاخۆ: 16 پلە
سۆران: 11 پلە
پیرمام: 12 پلە
گەرمیان: 22 پلە
حاجی ئۆمەران: 5 پلە