دیمەنێکی بارانبارین لە یەکێک لە شەقامەکانی کوردستان - وێنە: 964
لە نۆ کاتژمێری رابردوودا
لە دێرەلوک زۆرترین و لە شەقڵاوە کەمترین باران باریوە
964+
شۆڕش قادری
لە نۆ کاتژمێری رابردوودا و لەو شوێنانەی باران باریوە، زۆرترین بڕی بارانبارین لە دێرەلوک و کەمترینیش لە شەقڵاوە بووە.
بەپێی خشتەیەک کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردووە، لە نۆ کاتژمێری رابردوودا، لە ناحیەی دێرەلوک 10 ملم و لە قەزای شەقڵاوەـش تەنها 0.2 ملم باران باریوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەفر و باران بارین لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان دەستیپێکردووە و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەم شەپۆلە تا ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.
بڕی باران بارینی نۆ کاتژمێری رابردوو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم لە خوارەوە: