"وەرە ئه‌و خاكه ببینه"
داوا له ئیلۆن ماسك كراوه سه‌ردانى شنگال بكات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
راوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق داوا له ئیلۆن ماسك سه‌رمایه‌دارى جیهان ده‌كات سه‌ردانى شنگال بكات و له نزیكه‌وه ده‌رده‌سه‌رى ژیانى ئێزدییه‌كان و ئه‌و كاره‌ساته‌ش ببینێت كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه رووبه‌ڕوویان كراوه‌ته‌وه.
داواكارییه‌كه له‌لایه‌ن د.خه‌ڵه‌ف شنگالى راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ كاروباری ئێزدیان، له تۆڕى ئێكس ئاڕاسته‌ى ماسك كراوه.
داواكارییه‌كه دواى ئه‌وه دێت كه رۆژى 7.1.2025 ئیلۆن ماسك له‌هه‌مان تۆڕ له‌باره‌ى چاره‌نووسی ئێزدییه‌كان نووسینێكی بڵاوكردبووه‌وه.
د. خه‌ڵه‌ف نوسیویه‌تى، پێشوازى له ئیلۆن ماسك ده‌كه‌ین سه‌ردانى شنگال و كۆجۆ بكات بۆ ئه‌وه‌ى به‌چاوى خۆى ئه‌و خاكه ببینێت كه كاره‌ساته‌كه‌ى كوردانى ئێزیدی لێ رووداوه.
ده‌شڵێت “جیهان زیاتر پێویستى به‌وه‌یه له‌باره‌ى ئه‌و كاره‌ساته‌وه بزانێت بۆئه‌وه‌ى دڵنیایی بدرێت كه كاره‌ساتى هاوشێوه له هیچ لایه‌كى جیهان روونه‌داته‌وه”.
ئیلۆن ماسكیش له نوسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێی، دواى چه‌ندین ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه هێشتا به‌شێكی زۆرى كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدی وه‌كو ئاواره له‌ناو خێمه‌كاندا ده‌ژین و به‌هۆى ئه‌م وێرانه‌ى له ناوچه‌كانیان كراوه، هه‌روه‌هخا به‌هۆى ئه‌و كێشه‌و گرفته سیاسیانه‌ى له‌نێوانى حكومه‌تى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵیان، هه‌وڵه‌كان بۆ به‌نیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانیان به‌هێواشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.