4 كیلۆمه‌تر له كۆجۆى كۆن دووره
به‌ردى بناغه‌ى دروستكردنى گوندى (كۆجۆى نوێ) داندرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌ستپێكردنى دروستكردنى گوندى كۆجۆى نوێی له سنوورى شنگال راگه‌یاند و ئه‌مڕۆ به‌ردى بناغه‌ى داندرا.
نوسینگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و له‌رێگه‌ى شاشه‌ى ته‌له‌فزیۆنه‌وه چاودێری دانانى به‌ردى بناغه‌ى دروستكردنى گوندى كۆجۆى كردووه.
پڕۆژەكە بریتییە لە دروستكردنی گوندێكی نوێ له‌ڵام شوێنی گونده‌ى چوار كیلۆمه‌تر له گونده كۆنه‌كه‌ى كۆجۆ دوورتره.
پڕۆژەكە بە دەستپێشخەری نادیە موراد، براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی و بە چاودێری سەرۆك وەزیرانی عیراق جێبەجێدەكرێت.
دروستكردنى گوندى كۆجۆی نوێ بە پاڵپشتی دارایی ئاژانسی ئەمریكی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و لەلایەن رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی جێبەجێدەكرێت.
هێشتنه‌وه‌ى گوندى كۆنى كۆجۆ وه‌ك شوێنەوارێكی هێرشی چه‌كدارانى داعش ده‌مێنێتەوە و دەستكاری ناكرێت.
له‌رێكه‌وتى 3.8.2014، هێرشی بۆ سه‌ر شنگال ده‌ستپێكرد و له رۆژى 15.8.2014 ش كۆمه‌ڵكوژی له گوندی كۆجۆی ئێزیدینشین ئه‌نجامدا.