حەج و عومرەی کوردستان:

حاجییانی کوردستان دوو هەزار دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی وەردەگرن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە ئەو کەسانەی ناویان بۆ حەج گەڕاوەتەوە دەتوانن بچن دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی وەربگرن.

وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان کاروان ستوونی، ئەمڕۆ سێشەممە 28.4.2026 بە 964ی راگەیاند، هەر کەسێک دەچێت بۆ وەرگرتنی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندیی دەبێت ئەم پێداویستییانە ببات: (پاسپۆرت و ڤیزای حەج، دوو ملیۆن و 665 هەزار دینار) لە بەرامبەردا دوو هەزار دۆلاری ئەمریکی وەردەگرێت.

وتیشی: “لە بانکی جیهان و نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە جۆرەکانی (A-B) حاجییەکان دەتوانن دوو هەزار دۆلار وەربگرن کە ئەمەیش هاوکارییەکی باشە بۆ حاجیان، چونکە هەر حاجییەک زیاتر لە 450 هەزار دینار سوودی هەیە “.

“بە هەوڵی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف و بەڕێوەبەرایەتیمان، توانیمان بۆ ئاسانکاریی حاجیانی هەرێمی کوردستان فڕۆکەیان بۆ دابین بکەین، کە لە دەروازەی عەرعەرەوە بیانگەیێنێتە شاری جەددە لە سعودیە”، کاروان ستوونی وای وت.

هەروەها دەڵێت، “زۆرینەی کاری حاجییان تەواو کراوە و ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی گەشتەکان لەکۆتاییدان”.

بۆ ئەمساڵی پرۆسەی حەج، پێنج هەزار و 120 کەس لە هەرێمی کوردستان ناویان هاتووەتەوە و سەفەری حەج دەکەن.

لە شەقڵاوە، هەریر و پیرمام ڤاکسین بەو کەسانە دەدرێت کە ...

لە شەقڵاوە، هەریر و پیرمام ڤاکسین بەو کەسانە دەدرێت کە دەچنە حەج