پیاوە فەلسەفییەکە

نوسەر و لێکۆڵەر فاروق رەفیق کۆچى دوایى کرد

+964

وریا فەتاح

ناوەندی فەرهەنگی و ئەدەبیی کوردی، یەکێک لە قەڵەمە دیار و بیرمەندە گەورەکانی لەدەستدا. ئەمڕۆ چوارشەممە (29ـی نیسانی 2026)، هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر، لێکۆڵەرو رووناکبیری دیاری کورد (فارووق رەفیق) بڵاوکرایەوە.

یەکێتیی نووسەرانی کورد – لقی هەولێر، بەیاننامەیەکی پرسە و سەرەخۆشیی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەری ناودار (فارووق رەفیق)مان پێ گەیشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان رادەگەیەنین و داوا لە یەزدانی پاک دەکەین دوا خەم و ناخۆشیی کەسوکار و بنەماڵەکەیان بێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.”

فارووق ڕەفیق کێ بوو؟
فارووق رەفیق، تەنیا نووسەرێکی ئاسایی نەبوو، بەڵکوو یەکێک بوو لەو رووناکبیرە دەگمەنانەی کە تەمەنی خۆی تەرخان کرد بۆ برەودان بە بیری فەلسەفی، رەخنەیی و رۆشنگەری لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا.

ئەو لەرێگەی قەڵەمەکەیەوە هەوڵیدا پردی پەیوەندی لە نێوان فەلسەفەی جیهانی و تاکی کورددا دروست بکات، بەتایبەت لە بوارەکانی پرسیارکردن لە بوون، ئازادیی مرۆڤ، ململانێی ئایین و فەلسەفە، و ئاوەدانکردنەوەی عەقڵی کوردیدا.

دیارترین بەرهەم و نووسینەکانی:

1. پاکس ئەمەریکانا (سەردەمی هەیمەنەی ئەمەریکی – چاوپێکەوتن لەگەڵ فاروق رەفیق، سازدانی ناسک قادر) – 2002

2.   غەمە جڤاتییەکان (2 بەرگ) 2006 – 2008

3 ئاشتکردنەوەی عەقڵ و عیشق (پەروەردەی لیبڕاڵ و ئاکاری مەدەنی)

4. داستانەکانی خۆرهەڵات لەبەردەم ئاوێنەی زاتی خوادا (شیعر) – 2006

5.  یەک کاتژمێری ماوە بۆ نیوە شەو – 2009

6.  فەلسەفە و ژیان – 2009

7.  هونەری عیشق – 2010

8.  هونەری فەلسەفە (هونەری فەلسەفە وانەیەکی مێتافیزیکیانەیە) – 2010

9.   وێستگەیەک لە گەشتێکی فەلسەفی – 2011

سێ ساڵ بەسەر مەرگى عەزیز گەردی دا تێپەڕى

سێ ساڵ بەسەر مەرگى عەزیز گەردی دا تێپەڕى