چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکی وادەڵێن

ترەمپ پێشنیاری ئێرانی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز رەتکردەوە

964+

شۆڕش قادری

نیویۆرک تایمز لەزاری چەند سەرچاوەیەک بڵاویکردەوە کە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە راوێژکارەکانی وتووە، دوایین پێشنیاری ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز و کۆتاییهێنان بەشەڕ قبوڵ ناکات.

پێشتر رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشکرای کردبوو، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پێشنیارێکی وڵاتەکەی پێشکەش بە ئەمریکییەکان کردووە، لەبارەی ئەوەی تاران ئامادەیە بەرامبەر دواخستنی گفتوگۆکان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی، گەرووی هورمز بە تەواوەتی بکاتەوە.

بەشێک لە بەرپرسانی ئەمریکا پێیانوایە گەیشتن بە رێککەوتن بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز باشترین بژاردەیە و بەشێکیشیان دەڵێن، قبوڵکردنی ئەو پێشنیارە رەنگە بە شکستی ترەمپ لێکبدرێتەوە.

ئێران: کردنەوەی گەرووی هورمز بەرامبەر بەرنامەی ئەتۆمی

ئێران: کردنەوەی گەرووی هورمز بەرامبەر بەرنامەی ئەتۆمی

ترەمپ: هەر بەلەمێک مین لە گەرووی هورمز دابنێت تەقەی لێب...

ترەمپ: هەر بەلەمێک مین لە گەرووی هورمز دابنێت تەقەی لێبکەن