قەزای ئاکرێ

گەنجێک بەهۆی کارەبای سیستمی خۆرەوە گیانی لەدەست دا

+964

سیداد حەبیب – دهۆک

دوو برا لە گوندێکی سەر بە قەزای ئاکرێ، کارەبای سیستمی وزەی خۆر لێیداون، بەو هۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەست دا و ئەوی تریشیان بریندار بوو.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 28.4.2026 لە گوندی جەریدۆک لە ناحیەی گردەسێن لە سنووری قەزای ئاکرێ دوو برا تووشی ڕووداوی کارەبا لێدان بوون و بەو هۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەست دا و ئەوی تریشیان بریندار بوو.

بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی ئاکرێ نێچیرڤان فەخرەدین بە 964ـی راگەیاند کاتژمێر 2:30ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو برا کە بەهۆی کارەبای سیستمی خۆر (سۆلار) کارەبا گرتوونی، گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ، بەڵام یەکێکیان کە ناوی دڵۆڤان ئیسماعیلە و تەمەنی 30 ساڵە، گیانی لەدەست دا.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، برایەکەی تری بەناوی سەربەست، تەمەن 33 ساڵان لە ژیاندا ماوە و ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

تەزووی کارەبا کۆتایی بە ژیانی گەنجێک هێنا

تەزووی کارەبا کۆتایی بە ژیانی گەنجێک هێنا