لەگەڵ دکتۆرە بەڵقیس

کچەکەی هەوڵکەوت زاهیر کلیپێک بڵاودەکاتەوە

964+

پەری ساڵح

هونەرمەند و ئاوازادانەر هەڵکەوت زاهیر کچەکەی دەهێنێتە ناو دونیای گۆرانی وتنەوە و دەشڵێت، ئێستا حەزی لێیە و نازانم لە داهاتوو چی دەبێت.

فەیروز ناوی کچەکەی هەڵکەوت زاهیرە و لەگەڵ دکتۆرە بەڵقیس دوێتێکی بەناوی شەق شەقە بڵاوکردووەتەوە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، بیرۆکەکەم لەو یاریەوە بۆ دروستبوو کە منداڵان بەکاریدەهێنن، لە زۆر فەرهەنگی وڵاتانی تریش چەندین وشەی تر هەیە بۆ ئەم یاریە، کچەکەم لە ئێستادا منداڵە و حەزی بە گۆرانی وتنە، نازانم بۆ داهاتوو چی دەبێت، تێکستی هۆنراوەکەش خۆم نوسیومە.

فەیروز جگە لەم کلیپە پێشتریش لەچەندین ئاهەنگ و بۆنەی تایبەت گۆرانی وتووە و باوکیشی پشتیوانی دەکات.

خەڵاتی ئاشتی بەخشرایە هەڵکەوت زاهیر و قوتابییەکانی

خەڵاتی ئاشتی بەخشرایە هەڵکەوت زاهیر و قوتابییەکانی