رۆژی جیهانی چاییە و چیرۆکی جیاواز هەیە
“مشتەریم هەیە پێنج چای دەخواتەوە و هەیە دوو چای پێکەوە دەخواتەوە”
ئەحمەد شەمزین
خاوەنی چایخانەی مام خەلیل لە هەولێر دەڵێت، مشتەری هەیە پێنج چای دەخواتەوە، هەشیانە دوو چای پێکەوە دەخواتەوە، هاوڵاتییەکیش دەڵێت، ئەگەر لە ماڵەوە چای حازر نەبێت عەسەبی دەبێت و شەڕ دەکات، بەڵام تێی دەهێنێتەوە و دانی پێدادەنێت، چای دایکی منداڵان لە هی بازاڕ خۆشترە.
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی چاییە لە جیهان و بە لای چایخۆرەکانەوە تایبەتە، محەمەد خەلیل خاوەنی چایخانەی مام خەلیل لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر، بە 964ی وت، لای ئێمە چای بە شێوازی خۆمان و سەردەمی ساڵانی زوو ئامادە دەکرێت.
حاجی عەلی، کە هاوڵاتییەکی هەولێرە، بەدەم چای خواردنەوە بۆ 964 قسەی کرد، “چای خۆرێکی باشم و لە دوای ژەمەکان چای خۆشە”.
دەشڵێت، لای من چای ماڵەوە و بە دەستی دایکی منداڵان خۆشترە و حیسابی نییە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا