شەهێن جەمال: کچەکەم نایەتەوە و حەزیش دەکەم ببمە بە نەنە
+964
دیلان محمەد – سلێمانی
بەیانی جەژنە و مایکی 964 لە هەموو شوێنێکە، ئەمڕۆ لە ئیڤێنتێکی شاری سلێمانی خانمە هونەرمەندی بواری نواندن شەهێن جەمال قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و سەبارەت بە کار و بەرهەمی نوێ قسەی جیاوازی هەیە.
خانمە ئەکتەر شەهێن جەمال، سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی جەژنی قوربان دەڵێت: “هەفتەیەکە خەریکی ماڵە” و ئامادەکارییە بۆ جەژن و دەڵێت ئەگەر ئامادەکاری نەکەیت “تەمەڵییە”.
شەهێن باسی لەوەشکرد، جەژنەکەی جیاوازە، دڵتەنگە بەوەی کچەکەی جەژنی لەگەڵ ناکات و دەڵیت،” حەز دەکەم ببم بە نەنک”.
سەبارەت بە کاری هونەری نوێ دەڵێت، ئامادەنیم هۆکاری نەبوون و دەرنەکەوتنم ئاشکرابکەم بۆ بینەرەکانم.
پێداچوونەوە: شانیا بێستون