"کەمترین ئاژەڵیش بەهۆی نەخۆشییەوە رەتکراونەتەوە بۆ سەربڕین"
لە ساڵی 2024 دا رێژەی کوشتاری ئاژەڵ دابەزیوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
ئاژەڵەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی لە کوشتارگەکاندا کەمترین رێژەی رەتکردنەوەی ئاژەڵیان هەبووە، ساڵی 2024 ساڵێکی پاک بوو بۆ ئاژەڵەکانی پارێزگاکە.
دکتۆر بورهان عومەر، لێپرسراوی هۆبەی کوشتارگەکان لە ڤێتێرنەری سلێمانی بە 964ـی وت، لە تەواوی ساڵی 2024 دا لە سنووری پارێزگای سلێمانی 226 هەزار 385 سەر مەڕ، 22 هەزار و 393 سەر بزن، 34 هەزار و 670 سەر رەشەوڵاخ سەربڕدراون و خراونەتە بازاڕەوە.
وتیشی، لە تەواوی ساڵەکەدا 77 مەڕ و پێنج بزن و 36 سەر رەشەوڵاخ رەتکراونەتەوە، سەرجەمیان بەهۆی نەخۆشییە جیاوازەکانەوە سەر نەبڕدراون.
باسی لەوەشکرد، رێژەی کوشتار لەچاو ساڵی 2023 دابەزیوە، بەراورد بەو کاتە کەمتر کوشتارکراوە لە ساڵی 2024 دا.
لە سنووری پارێزگای سلێمانی حەوت کوشتارگە بوونی هەیە و دابەشبووە بەسەر ناوچە جیاوازەکانی پارێزگاکەدا.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر