ئێوارە بچیتە دوکان لەبەر زبڵ شوێنی دانیشتن نییە
زبڵ و پاشماوەکانیان کۆناکەنەوە و سەیرانگاکان بەپیسی جێدەهێڵن
964+
ئەحمەد محەمەد – دوکان
ئێوارەی رۆژی هەینی روو لە هەر شوێنێکی دوکان یان سەیرانگایەکی کوردستان بکەی، لەبەر زبڵ و خاشاک بستێک شوێنت دەستناکەوێ بۆ دانیشتن، ئەوانەی لەبەیانییەوە هاتوون، کەیف و سەفای خۆیان کردووە و زبڵەکانیشیان جێهێشتووە.
ئەگەر لە هەندێک شوێن، گلەیی ئەوە هەبێ کە سەلە و تەنەکە خۆڵی لێ نییە، خۆ لە دۆکان لەسەر جادە و شۆستەکانیش تەنەکە خۆڵ دانراوە و شارەوانیش هەموو ئامادەکارییەکی کردووە، کەچی هاوڵاتیان و گەشتیاران زەحمەت نادەنە بەرخۆیان و هەر لە قەراغ ئاوەکە زبڵ و پاشماوەکانیان فڕێ دەدەن و سەیرانگاکە بەپیسی جێدەهێڵن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری