زۆربەیان لە سنووری ئیدارەی سۆران بوون

دەزگای مینی هەولێر لە 2024ـدا نزیکەی 13 هەزار پاشماوەی جەنگی لەناوبردووە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

دەزگای مینی هەولێر ئماری ساڵی پاری بڵاو کردەوە و تەنیا لەو ساڵەدا نزیکەی 13 هەزار پاشماوەی جەنگی لەناو براون.

لە ساڵی 2024 دەزگای مینی هەولێر 12 هەزار و 957 پاشماوەی جەنگی و 1654 مینی دژە کەسی و هەشت مینی دژە تانک و دوو بۆمبی چێندراویان هەڵگرتووەتەوە و لەناو براون.

کارەکانی ئەو دەزگایە بەشی هەرە زۆری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بووە، لە 200 کێڵگەی مینی سنووری پارێزگای هەولێر بەشی هەرەزۆریان لە  سۆرانن، لە کۆی هەشت کێلگەی مین کە کاریان تێدا کردووە، حەوت کێڵگە لە سنووری ئیدارەی سۆران بووە تەنها یەک کێڵگە لە سنووری شەقڵاوە بووە.

عەلی عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری دەزگای مینی هەولێر بۆ 964 وتی، لە ساڵی 2024 زیاتر لە 315 هەزار مەتر دووجا زەوی لە مین و پاشماوەی جەنگی پاکراوەتەوە لە سنورەی پارێزگای هەولێر،کە هەشت کێڵگەی مین بوون.

وتیشی، لە ساڵی رابردوو چوار کەس بەهۆی مین لە سنوورەکەیان بریندار بوون، کە کارەکانی ئێمە جگە لە پاککردنەوەی ناوچەکان لە مین ئامۆژگاری کردن و رێنوینی هاوڵاتیانیش بووە، لە ساڵێک زیاتر لە 404 هەزار هاوڵاتیمان لە مەترسیەکانی مین هۆشیار کردووەتەوە.

بەپێی ئامارەکەی دەزگای مین هەر لەوساڵەدا 24 هەزار و 700 مەتر دووجا زەوی بە مەبەستی دۆزینەوەی مین پشکنراوە لە سنووری پارێزگای هەولێر.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ده‌زگاى مینى هه‌رێم نزیكه‌ى سێ ملیۆن مه‌تردوجا زه‌و...

ده‌زگاى مینى هه‌رێم نزیكه‌ى سێ ملیۆن مه‌تردوجا زه‌وى مینڕێژكراوى پاككردووه‌ته‌وه‌