یەک مسقاڵ عەیار 21، یەک ملیۆن دینارە
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی پێوانەیی تۆمار دەکات
وریا فەتاح
بەپێی نوێترین پێوەرەکانی بازاڕی جیهانیی کانزا قورسەکان، نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتووەتە زیاتر لە 4,636 دۆلاری ئەمریکی، نرخى یەک مسقاڵى عەیار 21یش لە بازاڕەکانى هەرێم، 1 ملیۆن دینارە.
لە داتاکانى ماڵپەڕى جیهانى گۆڵد پرایس (GoldPrice)دا هاتووە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتووەتە 4,636.82 دۆلار، کە تەنیا لەمڕۆدا بە بڕی 21.10 دۆلار (بە رێژەی %0.46) بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
بەپێی خشتەی گەشەی نرخی زێڕ کە ماڵپەڕەکە بڵاویکردووەتەوە، زێڕ لە ماوەی درێژخایەندا قازانجێکی یەکجار گەورەی تۆمارکردووە. تەنیا لە ماوەی 30 رۆژی رابردوودا بە رێژەی %13.35 بەرزبووەتەوە.
هەر بەپێی ئامارەکان، سەرەڕای ئەوەی زێڕ لە ماوەی 6 مانگی رابردوودا دابەزینێکی بە رێژەی نزیکەی %11.29 هەبووە، بەڵام ئەگەر سەیری ئاماری یەک ساڵ بکرێت، بە رێژەی %36.95 (زیاتر لە 1,246 دۆلار) بەرزبووەتەوە. بازدانە گەورەکەش لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا بووە، کە نرخی زێڕ بە رێژەی خەیاڵیی %642 گەشەی کردووە.
نرخى زێڕ لە بازاڕى زەڕنگەرانى هەولێر بەم شێوەیەیە:
مسقاڵێک زێڕ عەیار 22=1047,000
مسقاڵێک زێڕ عەیار 21=1,000,000
مسقاڵێک زێڕعەیار 18=857,000
مسقاڵێک زێڕعەیار 14=666,000
مسقاڵێک زێڕعەیار 12=572,000
مسقاڵێک زێڕعەیار 9=429,000