لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە

بەرکەوتەی چەکی کیمیایت و موچەت نییە، بچۆ ناوت بنووسە

ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدانی هەڵەبجە، ئاگاداری ئەو کەسانە دەکات بەرکەوتەی چەکی کیمیاوین و موچەی بەرکەوتەیان نیە، وە لەو لیستەی پێشوو کە بڵاویان کردووەتەوە ناوی نیە، بچن ناو بنووسن.

لە ماوەی 10 رۆژ و لە 24.8.2026 بۆ 3.9.2026، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەڵەبجە بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی تایبەت بە بەرکەوتەی چەکی کیمیاوی و گرێدانی موچە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لەو راگەیەندراوەدا کە وێنەیەکی بە 964 گەیشتووە دەڵێ، هەرکەس بەرکەوتەی چەکی کیمیاویە و موچەی نیە، یان کەسێک دەناسێت بەرکەوتەی چەکی کیمیاویە ئاگاداری بکاتەوە بۆ ئەوەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەڵەبجە بکات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە، تاوەکو کەس مافی نەفەوتێت.

مەرجە گشتییەکانی پڕکردنەوەی فۆڕمی بەرکەوتە چەکی کیمیایی؛
1- هەر بەرکەوتەی چەکی کیمیاوی بێت و موچەی نەبێت، دەتوانێت فۆڕمەکە پڕکاتەوە.
2- دەبێت خودی کەسەکە یان کەسی یەکەمی فۆڕمەکە وەرگرێت و پڕی کاتەوە.
3- ئەمە دواین دەرفەتە هەرکەس لەو ماوەیەدا سەردان نەکات و فۆڕم پڕنەکاتەوە، مافی دەفەوتێت، چونکە ئەو لیژنە پزیشکیە دروستکراوە بۆ پشکنینی بەرکەوتوان دواین لیژنە دەبێت.
4- ئەو کەسەی فۆڕمەکە وەردەگرێت کارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆی بهێنێت.